تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 18:28 Asia/Tehran
  • نازم دەبباغ: ڕێبەرانی کورد ئامادەی چارەسەریی گرفتەکان لەگەڵ بەغدان

نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لەتاران وتی: ڕێبەرانی کورد ئەو ئامادەییەیان هەیە کە لەڕێی دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدا، پرس و گرفتە بەدیهاتووەکانی نێوان دوولایەن چارەسەر بکەن.

نازم دەبباغ لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) لەبارەی بڵاوکرانەوەی هەندێ هەواڵ لەمەڕ لەگوشار نانی زیاتری مەسعوود بارزانی بۆ وازهێنان لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وهەروەها دواگۆڕانکارییەکان لەبارەی ئەنجامدانی دانوستان لەنێوان هەولێر وبەغدا، وتی: هەرئەو کاتەی کە پرسی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لە کوردستان لەئارادابوو، سەرباری ئەوەی کە هەندێ لایەنی کورد وهەروەها وڵاتانی دراوسێ نەیاری بەڕێوە چوونی ریفراندۆم بوون، بەڵام بەڕێز بارزانی سوور بوو لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەو بڕیارەو بەداخەوە گرینگی نەدا بەهەندێ پەندو ڕاوێژکاریی لەوبارەوە.

نازم دەبباغ بەئاماژە بەوەی کە بەسەرنجدان بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ڕێبەرانی کورد، ئەو ئامادەییەیان هەیە کە لە ڕێی دانوستان و وتووێژ ئەو پرس و گرفتانە چارەسەر بکەن، سەبارەت بە هەواڵە بڵاوکراوەکان لەمەڕ ئەوەی کە لە سەرەتای ئەم حەوتەدا بەڕێز قاسم سولەیمانی بۆ ناوبژیوانی لەنێوان هەولێر و بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، وتی: بەڕێز سولەیمانی کەسێکە کە بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردوو ڕاست بێژانە لەگەڵ کوردانی ئێراقدا هەڵس وکەوتی کردووەو دواجاریش لەبارەی بەڕێوە چوونی ریفراندۆم لەهەرێم، وشداریی دابوو.

دەبباغ وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەوڵدایە بەگوێرەی دەستووری ئێراق ، گرفت وناکۆکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی ئیراق و حکومەتی ناوەندیی ئێراق چارەسەر بکاو ئێمە هەنگاوەکانی ئێران لەوبارەو بەئەرێنی لێک دەدەینەوە.

دەبباغ لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی کەرکووک وتی: هێزەکانی حکومەتی ناوەندیی ئێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لەسەر ئەوە ڕێککەوتن بگەڕێنەوە ناوچەکانی ژێرچاوەدێری خۆیان.