تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 09:11 Asia/Tehran
  • پێشوازیی هەرێمی کوردستان لە پێشنیاری عەبادی بۆ دانوستان

حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێشوازی کرد لە پێشنیارەکەی "حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق لە نێوان دوو لایەن لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیدا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێراقی سومریە نیوز؛ لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی "نێچیرڤان بارزانی" لەگەل ئەوەی پێشوازی کرا لە بانگهێشتەکەی حەیدەر عەبادی بۆ دەسپێکردنی وتووێژ لە چوارچێوی یاسای بنەڕەتیی ئێراق، دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە کەرکووک خرایە بەر باس و لێکدانەوە. عەبادی سەرۆک وەزیرنی ئێراق ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو پاش وەرگرتنەوەی ناوچەی کەرکووک و کێڵگە نەوتییەکانی، ڕایگەیاند: گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.

وێڕای نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد. ئەم گشtپرسییە لە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لەوان  کەرکووک و خانەقین بەڕێوەچوو.


هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ژوەنی ٢٠١٤ بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی بە هۆی پەلاماری گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆسەر باکووری ئێراق بۆی ڕەخسابوو، دەستی گرت بە سەر بەشێک لە پارێزگای کەرکووک لەوان بیرە نەوتەکانی ئەم پارێزگایە.

بوونی نایاسایی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک لە کاتێکدا بوو کە بەڕێوە چوونی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان لە باکووری ئەم وڵاتە، کێشە و ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێری دووهێندە کردبوو.