تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 10:47 Asia/Tehran
  • شاندێک لە کوردستانی ئێراقەوە وەڕێ کەوت بۆ دیدار لەگەڵ ئایەتووڵلا سیستانی

شاندێک لە کوردستانی ئێراقەوە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەل ئایەتووڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق بەرەو نەجەف وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ ماڵپەڕی سکای پرێس؛ بە گێڕانەوە لە ژێدەرێکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئەم  شاندە کە لە چەند ئەندامێکی سەر بە گۆڕان و یەکێتی پێکهاتووە ڕۆژی پێنجشەممە بە مەبەستی وتوووێژ لەگەڵ ئایەتووڵلا سیستانی سەبارەت بە قەیرانی ئەمدواییەی ناوچەی کوردستانی ئێراق، سەردانی شاری نەجەفی ئەشرەفی کردووە.

ئەم ژێدەرە ئاگادارە هەروەها وتی: ئەو لێژنە کوردستانییە بڕیارە لەگەڵ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری ئێراقیش دیدار و وتووێژ بکات.

سەرباری نەیارەیتیی جیهانی و دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە ناوچەی کوردستانی ئێراق، کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە هۆی سوور و پێداگر بوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێم، ئەم گشتپرسییەیان ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سێپتەمبەر لە باکووری ئێراق بەڕێوە برد. ئەم گشتپرسییە لە ناوچەگەلێکی باکووری ئێراق لەوان پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، ناوچە ناکۆکی لە سەرەکان لەوان  کەرکووک و خانەقین بەڕێوەچوو.

بوونی نایاسایی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک لە کاتێکدا بوو کە بەڕێوە چوونی گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستان لە باکووری ئەم وڵاتە، کێشە و ناکۆکیی نێوان بەغدا و هەولێری دووهێندە کردبوو.

"حەیدەر عەبادی" سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی دووشەممە پاش کۆتایی هاتنی دوادەرفەتی ٧٢ کاژێری کە درابوو بۆ پاشەکشەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە کەرکووک، فەرمانی دەسپێبوونی ئۆپەراسیۆن بۆ زاڵ بوونی هیزە ئێراقییەکان بە سەر کەرکووک و وەرگرتنەوەی بیرە نەوتەکانی ئەم ناوچەی دەرکرد.