تشرینی یه‌که‌م 20, 2017 20:40 Asia/Tehran
  • شیکردنەوەی بارودۆخی هاتوچۆ لە دەروازە سنوریەکانی پەروێز خان ، باشماخ و حاجی ئۆمەران

کونسولخانەی کۆماری ئسلامیی ئێران لە هەولێر رایگەیاند : دەروازە سنووریەکانی پەروێز خان و باشماخ لە رۆژاوای ئێران بۆ گەڕانەوەی ئێرانیان بۆ وڵات و گەڕانەوەی مسافیرانی عێراقی بۆ سلێمانی کراوەن .

 بە پێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری ئیسنای ئێرانی ، کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر هەروەها راگەیاند : ئێرانیانی دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ گەڕانەوە بۆئێران دەتوانن لە سنووری حاجی ئۆمەرانیش کە  تا کاژێر 5 ی ئێوارە کراوەیە ، کەڵک وەرگرن .

بەپێی راگەیاندنی کونسولخانەی ئێران لە هەولێر ، چوونەدەری ئێرانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ هاتنەوە بۆ ئێران و هەروەها چوونەدەری عێراقیەکان لە ئێران بۆ چوونەوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق ئازادە .

بەرلەوە ، ئێران لەسەر داوای حکومەتی عێراق سێ سنووری رەسمیی خۆی لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە بریتی لە باشماخ و پەروێز خان و حاجی ئۆمەران بە تەواوەتی داخست .

سەرچاوە عیراقیەکان لە شاری سلێمانیەوە رایانگەیاند : دوو دەروازەی سنووریی پەروێز خان و باشماخ لەسەر سنووری ئەم پارێزگایە لە گەڵ ئێران بە حکومەتی عێراق سپێردراوە و بەم زوانە دەکرێنەوە .

سەرپەیڤ