تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 11:24 Asia/Tehran
  • جەببار یاوەر: هەرێمی کوردستان بەشێکە لە ئێراق

وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی ئێراق ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان هەروا بەشێکە لەخاکی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، جەببار یاوەری وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق، وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدای بە باشترین بژارە زانی بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکانی نێوان دوولایەن و هەرچەشنە شەڕ و تێکهەڵچوون لەوئاراستەی بەڕەت کراوە ناوبرد.

سەیید سەدرەدین قەبانچی گوتاربێژی نوێژی هەینیی نەجەفی پیرۆزیش گەڵاڵەی ڕژیمی زایۆنی بۆ دابەشکرانی ئێراقی بەتەواوەتی شکست هێناو ناوبردو وتی: هەوڵەکانی بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو رژیمە لەداکۆکی زلهێزانی جیهانی لەجیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە جەستەی ئەو وڵاتە، بێ ئاکام مایەوە.

قەبانچی وێڕای ڕێزگرتن لە هەوڵی حکومەت بۆ جێگیرکردنی ئاسایش لەماوەی بیست و چوار کاژێر لەپارێزگای کەرکووک، ڕێبەران وبەرپرسانی هەرێمی کوردستانی بانگهێشت کرد بۆ پێبەندبوون بەدەستووری ئەو وڵاتە، گرتنەبەری ڕەوتی ئاوەزمەندانەو دانەبەخۆداگرتن لەئاراستەی پاراستنی سەقام و یەکپارچەیی ئێراق.

هێزی پێشمەرگەی هەێمی کوردستانی ئێراق لە ژۆئەنی٢٠١٤ بە قۆستنەوەی هەلی ناهێمن و بشێوی ئێراق بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەکانی داعش، بەشگەلێکی پارێزگای کەرکووک لەوان بیرەنەوتییەکانی ئەو پارێزگایەو هەندێ ناوچەی دیکەیان خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

هێزە هاوبەشە ئێراقییەکان لە١٥ی ئۆکتۆبرەوە، پاشەکشە بە هێزی پێشمەرگەی کورد لەپارێزگای کەرکووک و پارێزگاکانی نەینەواو دیالەیان دەسپێکرد.

ئامادەبوونی نایاسایی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق لە کەرکووک لەکاتێکدا بوو کە بەڕێوە چوونی گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی سیپیتەمبەری٢٠١٧، ناکۆکی و گرژیی نێوان بەغداو هەولێری قووڵتر کرد.