تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 16:16 Asia/Tehran
  • داکۆکی ئاشکرای کابینەی رژیمی زایۆنیستی لە بارزانی

کابینەی رژیمی زایۆنیستی ڕەخنەی گرت لە سیاسەتی حکومەتی ناوەندیی ئێراق و داکۆکی کرد لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ ماڵپەڕی هەواڵیی میدل ئیست ئانلاین رۆژی هەینی نووسی؛ بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەهەوڵدایە بۆ جێ بەجێ کردنی سیاسەتی پارچە پارچەکردنی ئێراق، داکۆکی وڵاتانی دیکە بەدەست بێنێ.

بەرپرسێکی ئیسرائیلی کە نەیویست ناوی ئاشکرا ببێ، پێی داگرت: ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان لەبەر نزیکبوونی ئەو ناوچەیە لەئێران و سووریا، بەرژەوەندیی ئاسایشیی هەیە.

ماڵپەڕی هەواڵیی میدل ئیست ئانلاین نووسی: ئیسرائیل پەیوەندیی بازرگانی، هەواڵگری و سەربازیی خۆی لەگەڵ کوردەکان لە دەیەی شەستی زایینی سەدەی ڕابردوو هەتا ئێستا بەنهێنی پاراستووە.

گشت پرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی توندی حکومەتی ئێراق رۆژی دووشەممە٢٥ی سیپتەمبەر بەپێداگریی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.

ئەو کردەی بارزانی پێشێلکردنی دەستووری ئێراقە. ڕێکخراوی نەتەوەکان، و وڵاتانی جیهان ئەو کردەی مەسعوود بارزانیان شەرمەزار کردووەو پێیان داگرتووە لەسەر پاراستنی یەکڕیزی ویەکپارچەیی ئێراق.