تشرینی یه‌که‌م 22, 2017 20:57 Asia/Tehran
  • کەرکووک لە ئاسایشی تۆکمە و تەواو

فەرماندەری هێزە هاوبەشەکانی عێراقی لە کەرکووک، جەختیکرد ئاسایشی تۆکمە و تەواو و ژیانی ئاسایی لەو شارە داحاکمە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسکا نیوز، سەرلەشکەر مەعەن ئەلسەعدی ، فەرماندەری هێزە اهوبەشەکانی عێراقی لە کەرکووک لە وتوویژ لەگەڵ ئەو کەناڵە وتی: حەیدەر عەبادی ، فەرماندەری گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دا یەکەکانی ڕیکخراوی خەبات دژی ترۆریسم و پۆلیسی خوجێی  ژێر چاوەدێری ئەوان، بەرپرسایەتی دابینی ئاسایشی شاری کەرکووک و ڕێگا کانی رۆیشتن و چوونە دەر لەو شارە بگرنە ئەستۆوە . یەکەکانی ئێمەیش هەر ئێستا لە تەنیشت هیزەکانی پۆلیس لە شاری کەرکووک دا سەقامگیرن و کۆنتڕۆڵی ڕیاگی هات و چۆیان لە دەست دایە . لە شاری کەرکووک هیچ چەشنە کردەیەکەی نایاسایی و یان گەندەڵی ڕووی نەدواوە و ژیانی ئاسایی لەو شارە دا درێژەی هەیە . سەقامگیر بوونیی هێزەکانی ئێمە لە شاری کەرکووک بۆ نواندنی دەستهەڵاتداریەتی دەوڵەتی ناوەندی و دامەزراندنی ئاسایشە. هیچ هێزێک جگە لە یەکەکانی ئێمە و هیزەکانی پۆلیس لە ناوەوەی شاری کەرکووک دانین . ئەو وتیشی: بێ گومان، لە شاری کەرکووک لە ڕەوتە جۆر بە جۆرەکان لە وان عەرەبەکان، تورکەمانەکان، کوردەکان و هەروەها دینە جۆر بە جۆرەکان ئامادەن کە تایبەتمەندی ئەو شارەیە. توانیمان ئاسایشی تۆکمە لە کەرکوک لە هەمان یەکەم رۆژی ئامادە بوون مان لە شار دامەزرێنین.  کەرکووک لە کۆنتڕۆڵی داعش دا نەبوو و هەربۆیە شێوەی تەعامۆڵ لەگەڵ خەڵکی ئەو شارە جیاواز بوو لەگەڵ ئەو شارانە وا لە دەست داعش دابوون.؛ بەڵام ئەگەر ژمارێک  بۆ نانەوەی ئالۆزی و بشێوی و نائارامی لە ناوەوەی کەرکووک هەوڵ بدەن ، سەرچاوەکانی ئیتڵاعاتی مان هەیە کە لەگەل ئەم چەشنە هەوڵانە بە گوێرەی یاسا هەڵسو کەوت دەکەن. لە کاتی رۆیشتنی یەکەکانی ئێمە بۆ کەرکووک ژمارێک لە بنەماڵەکان شارەکەیان بەرەو سلێمانی جێ هێشتووە بەڵام ئێمە متمانەیان پێ ئەدەین ماڵەکانیان لە ئاسایش دایە . فەرمانبەریەتی ئێمە پاراستنی ئاسایشی شارومەندانە .