کاردانەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەسدرێژی بۆسەر کونسولخانەی ئێران لە هەولێر
بە دوای دەسدرێژی رۆژی هەینی بۆسەر کونسولخانەی ئێران لە هەولێر ، حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەم پەلامارەی بە هەنگاوێکی ئاژاوەگێڕانە ناوبرد و شەرمەزاری کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، لەم بەیاننامەیەدا کە دوانیوەڕۆی یەکشەممە بڵاوبۆوە ، هاتووە : هەرێمی کوردستانی عێراق بە هیچ جۆر هەنگاوی ئاژاوەگێڕانە لە ئاست دیپلۆماتەکان و نوێنەرایەتیەکانی حکومەتە جیاجیاکان قەبوڵ ناکات و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئاژاوەگێڕان دەگرێتەبەر .
هەینی رابردوو چەند کەس بە پەلامار بۆسەر کونسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر بەنیازی چوونە نێو کونسولخانەکە بوون و ئاڵای ئێرانیان داگرت .
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق رۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەم پەلامارەی بە " پلان بۆکراو " زانی و ئیدانەی کرد .
وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق هەروەها لە بارەی کەمتەرخەمیی لە پاراستنی گیان و ئاسایشی دیپلۆماتەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق وشداریی دا .