تشرینی یه‌که‌م 23, 2017 12:48 Asia/Tehran
  • دوا ئاڵ و گۆڕە مەیدانی و سیاسییەکانی هاوپەیوەند بە کوردستانی عێراق

بڕێک لە سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە هێزی پێشمەرگە لە ترسی زاڵ بوونی هێزەئاسایشتییەکانی عێراق بە سەر بوارگەی فیش خاپوور، ڕێگای سەرەکیی نێوان دوو پارێزگای دهۆک و نەینەوایان لە باکووری عێراق دا داخست.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا) بەگێڕانەوە لە کەناڵی هەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم ، ئەم سەرچاوە عێراقیانە ڕاشیانگەیاندووە کە: هێزی پێشمەرگە ڕێگا سەرەکییەکانی پەیوەندیی نێوان شاری شنگال و ناوچەی ڕەبیعە و زمار لە پارێزگای نەینەوایان بەرەو پارێزگای دهءک بە دروست کردنی لەمپەری خاکی لە نزیک گوندی مەحمودییە داخستووە.

وەزارەتی پێشمەڕگەی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە بەیاننامەیەک دا بە سەرنجدانی ئاڵ و گۆڕەکانی ئەم دواییەی ناوچەی کوردستان باسی دەست پێ بوونی ناونووسی کردن لەو خۆبەخشانەی کردووە کە ئامادەی تێکهەڵچوونن و ڕایگەیاندووە: ئەو خۆ بەخشانەی کە هەتا ئێستا ناویان نووسیوە پەیوەست دەبن بە لەشکری هەشتا لە ناوچەی قوش تەپەی سەربە پارێزگای کەرکوک واتە ئەو شوێنەی کە سوپای عێراق بە نیازە پێشڕەویی بۆ بکات.

هەر لەم حاڵەدا ڕاکان جبوری پارێزگاری کاتیی کەرکوک لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم ڕایگەیاند : هێزەکانی ئاسایشتی هەرێم حەوتە هەزار کەس لە دانیشتووانی کەرکوکی ڕاپێچ کردووەو  ڕایگواستوون بۆ گرتووخانەکانی سلێمانی و هەولێر.

جبوری لەبارەی ڕەوشتی ناوچەی پردێش وتی: هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیان بوردومان کردووەو ئەم ناوچەیە دەدەنە بەر موشەک و هاوەن.

هەواڵێکی تر ئەمەیە کە دەام و دەزگای دادەڤانیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەنگاوێکی بەرامبەردا حوکمی گرتنی یانزە بەرپرسی عێراقیی لە نێو نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق دا دەرکردووە.

جێگای ئاماژەیە کە  بەرلەمە دادگەی ڕەسافەی سەر بە دەوڵەتی عێراق حوکمی گرتنی بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراقی بە تۆمەتی سوکایەتی کردن و ورووژاندنی دژی هێزەکانی عێراق دەرکردووەو دادگەی ئیداریی عێراقیش حوکمی لە سەر کار لاچوونی نەجمەددین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوکی پەسەند کردووە.