تشرینی دووه‌م 19, 2017 15:48 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی عێراق: بەرەبەشی بووجەی هەرێمی کوردستان بە پێی حەشیمەتەکەی دەگۆڕدرێت

وتە بیژی میدیایی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لە بووجەی ٢٠١٨ی عێراق لەگەڵ ئاماری گۆڕانی داڕشتی حەشیمەت دەگۆردڕێت.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی کورد پریس، سەعد حەدیسی وتە بێژی میدیایی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتووێژ  لەگەڵ هەواڵدەری سپۆتێنیک وتی: بەرەبەشی بووجەی هەرێمی کوردستان لە بووجەی گشتی ٢٠١٨ی دەوڵەتی فێدرال ڕێک لەگەڵ ئاماری حەشیمەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانی بەسەر دادێت.

سەعد حەدیسی وتیشی: بەرەبەشی بووجەی هەرێمی کوردستان  بە گوێرەی هەڵسەنگاندن لەگەڵ ئاماری گشتی حەشیمەتی عێراق وبە گوێرەی حەشیمەتی  هەرێم دیاری و لە سەر بنەمای دابەشکرانی دادگەرانەی داهاتەکانی وڵات، رادەستی هەولێر بکردرێت.

 ئەلحەدیسی جەختیکرد کە بووجەی گشتی ٢٠١٨ ی دەوڵەتی فیدرال لە لایەن لیژنەی دەوڵەتی عێراق لە قۆناخی دوای یەکجاری بوون دایە و لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێدەکرێت.