تشرینی دووه‌م 20, 2017 09:35 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی عێراق : هەرێمی کوردستانی عێراق  شەرتو مەرجەکانی حکومەتی ناوەندیی قەبوڵ کردووە

یەکێک لە نوێنەرانی هاوپەیمانیی حکومەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق گوتی : هەرێمی کوردستان ، شەرت و مەرجەکانی حکومەتی ناوەندیی بۆ دەسپێکردنی وتووێژ قەبوڵ کردووە و لە رۆژانی داهاتوودا ، نیشانەکانی چارەسەریی قەیرانی نێوان هەولێر و بەغدا دەردەکەون .

 بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، جاسم محەممەد جەعفەر لە وتووێژ لە گەڵ سومەریە نیوزدا وتیشی : کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق چەند رۆژ دەرفەتیان لە حکومەتی ناوەندیی ویستووە تا بۆ دەسپێکردنی دانوستان بڕیار بدەن .

نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی عێراق بەر لەوە ئامادەیی کوردی بۆ دەسپێکردنی دانوستان لە گەڵ حکومەتی ناوەندیی راگەیاندبوو .

رۆژنامەی واوەناوچەیی شەرقولئەوسەتیش رایگەیاند : دادگای فێدڕاڵی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە بڕیاری دواجاری خۆی لە مەڕ پوچەڵ کردنی ئەنجامی گشتپرسیەکەی هەرێم دەردەکات و هەولێریش پێی پێبەند دەبێ .

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : هەولێر رێز دەگرێ لە دەنگی دادگەی باڵای فێدڕاڵ لە بارەی مادەی یەکی دەستوور.

حکومەتی عێراق ئەنجامدانی وتووێژەکانی بەستووەتەوە بە قەبوڵ کردنی فەرمیی سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق .

گشتپرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق بە پێچەوانەی نەیارەتی توندی حکومەتی ناوەندی و وڵاتانی دیکە و تەنیا  لەسەر پێداگریی مەسعود بارزانی لە 25 ی ئەیلوول دا بەڕێوەچوو .

سەرپەیڤ