تشرینی دووه‌م 20, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • دەنگی دادگەی فدراڵی ئێراق لەسەر بەتاڵ کردنی ئەنجامەکانی گشت پرسی لە هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە

دادگەی باڵای فدراڵی ئێراق، ئەنجامەکانی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتەی بەتاڵ ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، بەرپرسێکی دادگەی باڵای فدراڵی ئێراق ڕایگەیاند، ئەو دادگایە ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاری دا گشت پرسییەکەی٢٥ی سیپتەمبەر هاوپێوەند بە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لەدژ بڕگەکانی دەستووری ئەو وڵاتەیەو ئەنجامەکانی، پلەوپێگەی یاساییان نییەو بەتاڵە.

دادگەی باڵای فدراڵی ئێراق، بەرپرسایەتی چارەسەریی ناکۆکی نێوان حکومەتی ناوەندیی ئێراق و ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بۆ وێنە هەرێمی کوردستانی ئێراقی لەئەستۆیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ماوەیەک لەوەپێش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەولێر ڕێزدەگرێ لە دەنگی دادگەی باڵای فدراڵی ئێراق سەبارەت بە گشت پرسیی ئەو هەرێمە.

فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری ئێراقیش لەدیمانەیەکدا وتی: بەکۆتایی هاتنی پرسی گشت پرسی دەبێ وتووێژی نێوان هەولێر و بەغدا دەس پێ بکرێ.

حکومەتی ناوەندیی ئێراق، بەڕێوەچوونی وتووێژەکان لەگەڵ هەولێری گرێدراوی هەڵوەشانی ئەنجامەکانی گشت پرسی، قەبووڵ کردنی بەفەرمیی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێراق کردووە.

گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەرباری نەیارەتی لێبڕاوانەی حکومەتی ناوەندیی ئێراق و وڵاتانی دیکەو تەنیا بەپێداگریی مەسعوود بارزانی لە٢٥ی سیپتەمبەری ئەمساڵ بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ