تشرینی دووه‌م 21, 2017 18:22 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ پارت وحیزبەکانی ئۆپۆزیسۆن

سەرچاوەیەکی بەرپرس لەهەڕێمی کوردستانی عێڕاق ڕایگەیاند لە پێناوی هەوڵ بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکانی سیاسی کورد پاش وتووێژ لەگەل بەغدا ودیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم ، شاندێک لە حکومەتی هەرێمی کورستان لەگەڵ ڕێبەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دانێشتنێکیان هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی سومەریە نێوز ، ئەم سەرچاوەیە وتی: نێچیروان بارزانی ، سەرۆک وەزیرانی هەرێم وقوبادتاڵەبانی ، جێگری ناوبراو لەگەڵ ڕێبەرانی بزوتنەوەی گوران لە سلێمانی کۆبوونەوە.

ئاسو مەحمود ، لەسەرۆکانی بزوتنەوەی گوڕان لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لە کۆتایی کۆبوونەوی شاندی دەوڵەتی هەرێم بە ڕێبەرایەتی بزوتنەوەی گوڕان وتی: شاندی  حکومەتی هەرێم لە بزوتنەوەی گوڕان داوای کرد لە ئەنجامدانی فەرمانبەریەتیەکەی لە قۆناخی ئێستاکەدا پشتیوانی لەم حکومەتە بکات.

   ئاسۆ مەحمود هەروەها وتی: ڕێبەرانی بزوتنەوەی گوران سێ پیشنیاریان بە شاندی  حکومەتی هەرێم بۆ ئیدارەی قۆناخی ئێستاکەی ئەم  حکومەتە داوە . ئەو وتی: سێ پێشنیاری پێشکەشکراو داگری دانی مۆچەی کارمەندان ، باشتر بوونی دۆخی گوزەرانی شارومەندان ، پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی هەرێم ودوور ڕاگرتنی لە شەڕی وەکاڵەتی لە ناوچەیە.

ئەم رێبەرەی بزوتنەوەی گوڕان لەسەر پێویستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردی دادگەرانە لە کاتی خۆیدا بە چاوەدێریی نێودەوڵەتی پیداگری کرد.

ئاسو محمود وتی: حکومەتی ئێستاکەی هەرێم لە ئیدارەی کاروبار شکستی  هێناوە و ئەگەر ئەم  حکومەتە بە کادێری ئێستاکەی خۆی لەگەڵ بەغدا وتووێژ بکات، شکستێکی تری بەردەکەوێ.

وتیشی : دۆخی ماڵیی هەڕێم کارەساتبارە ولە ئەگەری دەس ڕانەگەیشتن بەڕێگەچارەیە ک لەگەڵ  حکومەتی ناوەندی هەتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی زیانێکی گەورەتر یان وێ دەکەوێت.

بڕیارە بارزانی وتاڵەبانی لەم پێناوەدا لەگەڵ ڕێبەرانی کۆمەڵی ئیسلامی ، حیزبەکانی تری ئۆپۆزیسیون لە هەڕێمیش دیدار بکەن.