تشرینی دووه‌م 22, 2017 10:58 Asia/Tehran
  • نچیروانی بارزانی سەردانی بەغدا دەکا

سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: شاندێک لەلایەن ئەم ناوچەیە بەم زووانە بەسەرۆکایەتی ناوبراو سەردانی بەغدا دەکا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی  هەواڵدەریی ئیسنا بە گێڕانەوە لە  هەواڵدەریی ڕەسمی ئێراقیی واع، نێچیروان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی  هەرێمی کوردستانی ئێراق بە ئاماژەدان بەمەی  هیچ کات  مافی ئەوەی نییە لەگەڵ هەر لایەنێک  بەشێوەیەکی سەربەخۆ  بجووڵنەوە، وتی : لەگەڵ لایەنەکانی سیاسی کوردی سەبارەت بە پرسی پێکهاتنی دەوڵەتی ئینتقالی  لە کوردستانی ئێراق و هەڵبژاردن قسە کراوە و هەموو لایەنەکان  نەیاری دابەشکرانی  ناوچە  بە دوو ئیدارەن.

بارزانی باسی ڕەوشی  نالەباری ماڵی لە هەرێمی کوردستانی ئێراقی کرد و وتیشی  :  پێویست بە داکۆکی هەموولایەنەکانە ، ئەگەر  ڕەوشەکە بگاتە ئاستێک کە  ئەگەر دانی  مز  و مووچە نەبێت،  بەشێوەی ڕاستەوخۆ بە خەڵکی هەرێم ڕادەگەیەندرێت.

دادگەی باڵای فیدراڵی ئێراق کە بەرپرسایەتی چارەسەرکردنی  ناکۆکی نێوان دەوڵەتی ناوەندی ئێراق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان هەرێمی کوردستانی  بە ئەستۆیە، ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی حوکمێک ، ریفراندۆمی جیایی هەرێمی کوردستانی ئێراقی بە نایاسایی و ڕەتکراوە ڕاگەیاند.

نێچیروان بارزانی  سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای ڕەتکردنی  بڕیاری دادگەی باڵای  فیدراڵی ئێراق ئیدیعای کرد :  ئەم بڕیارە بەشێوەی یەک لایەنە گیراوە.

بەرلەمەئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند هەولێر ڕێز دەگرێت لە دەنگی دادگەی باڵای  فیدراڵی ئێراق سەبارەت بە  ماددەی یەکی  دەستووری ئێراق .

دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق، ئەنجامی وتووێژەکان لەگەڵ هەولێری  بەستوەتەوە بە هەڵوەشێندرانی ئەنجامی ریفراندۆم، قەبووڵ کردنی ڕەسمیی دەسەڵات وسەروەریی ناوچەیی ئێراق.

سەرپەیڤ