تشرینی دووه‌م 22, 2017 16:30 Asia/Tehran
  •  ڕیکخراوی نەتەوەکان:هەرێمی کوردستانی عێراق  ڕێزبگرێت لە بڕیاری دادگەی ئەو وڵاتە

ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بەرپرسانی هەریمی کوردستانی عێراق داوایکرد ڕ ێزبگرن لە بڕیاری دادگەی فێدراڵی ئەو وڵاتە لەمەڕ نایاسایی بوونی کۆپرسی جیایی ئەو ناوچەیە.

 مالپەری ئینتەرنێتی ئەلسومەریە نیوز نووسی، فەرحان حەق جیگری وتە بیژی سکرتێری گشتیی ریکخراوی نەتەوەکان وتی، لیژنەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە عێراق ،دوای حوکمی ئەمدواییەی دادگەی فێدراڵی ئەو وڵاتە لەابرەی کۆپرسی جیایی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەکاربەدەستانی ئەو ناوچەیە داوادەکات ئەو حوکمە قەبووڵکات و ڕیزبگرێت  لە دەستووری عێراق.

فەرحان حەق وتیشی: ئەم لیژنەیە هەروەها لە بەغدا وهەوڵێر داوای کردووە بە بێ هەرچەشنە خەمساردییەک ،دانووستانەکان دەستپێبکەن. فەرحان حەق لەهەرەشە کردن بە کەڵک وەرگرتن لە زەخت و زۆر و هەروەها ڕادەربڕینەکان و کردەوەی دنە دەرانە، دوای دەرچوونی حوکمی دادگەی فیدراڵ، ڕەخنەی گرت.

دادگەی فێدراڵی عێراق رۆژی دووشەممە حوکمی باتڵ کرانی ئەنجامەکانی کۆپرسی جیایی هەرێمی کوردستانی عێراق و ئەرکمەندی هەولێر بە پێویستی رێزگرتن لەو حوکمەی دەرکرد. کۆپرسی جیایی لە هەریمی کوردستانی عێراق سەرەڕای نەیاریەتی دەوڵەتی ناوەندی عێراق و وڵاتانی دیکە و لە سەر پێداگری مەسعوود بارزانی لە ٢٥ سێپتەمبەر بەڕێوە چوو بەڵام بەرەوڕووی نەیاریەتییەکانی نێو دەوڵەتی و ناوچەیی ڕاوەستانیی بەبڕشتانەی دەوڵەتی عێراق بوو و شکستی هێنا.

سەرپەیڤ