تشرینی دووه‌م 22, 2017 18:55 Asia/Tehran
  • نوێنەری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان: هەمووان دەبێ ڕێزبگرن لە بڕیاری دادگەی فێدراڵ لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی کۆپرسی

نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : دەبێ هەمووان ڕێزبگرن لە بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان و بایکۆتکردنەکانی هاوپێوەند.

 " فەرحان جەهەر" نوێنەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە " عەین ئەلعیراق نیوز"  وتی: ڕێزگرتن لە بریاری دادگەی باڵای فێدراڵ لەمەڕ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی کۆپرسی  بۆ هەموو لایەنەکان  فەرزە. جەوهەر وتیشی: بڕیارەکانی دادگەی فیدرال بۆ پێداچوونەوە نابێ.

 هەر لەم پێوەندییەدا، ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەمرۆ لە کاربەدەستانی کوردستانی عێراق داوایکرد تا رێزبگرێت لە بڕیاری دادگەی باڵای عێراق کە ئەنجامەکانی کۆپرسی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی ڕاگەیاندووە .

 "فەرحان حەق" وتە بێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان لە دەوڵەتی فێدرال و هەرێمی کوردستان داوایکرد تا دانووستانەکان بە بێ دواوە کەوتن بە گوێرەی دەستوور لە بارەی هەموو مەسەلەکانی ئێستای نێوان دوو لایەن دەستپێبکەنەوە .

دادگەی فێدراڵ دوو شەممە بیستی نۆڤەمبەر حوکمی  نایاسایی بوونی کۆپرسی هەرێمی کوردستان کە ٢٥ سێپتەمبەر بەڕێوە چوو، دەرکرد وخوازیاری  هەڵوەشێندرانی هەموو بایکۆتەکانی هاوپێوەند لەگەڵ کۆپرسی  بووە . هەر وەها ئەم دادگەیە لە بەرپرسانی هەولێر داوا دەکات حوکمی دادگەی فیدراڵ لە بارەی کۆپرسی بە فەرمی بناسن و ڕێزی لێوە بگرن.

 دادگەی فێدراڵی عێراق ڕۆژی دووشەممە لە حوکمێک دا ڕایگەیاند: کۆپرسی ٢٥ سێپتەمبەری ڕابردوو لە هەولێر بە پێچەوانەی دەستووری عێراق بووە .