تشرینی دووه‌م 23, 2017 08:45 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی گۆڕان خوازیاری دەست بە سەردا گیرانی دارایی و سامانی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان بوو

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە لە پەیامێکدا داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردووە بۆ دانەوەی قەرزە بیانییەکانی ناوچەی کوردستانی ئەم وڵاتە دەست بگرێ بە سەر دارایی و سامانی بەرپرسانی باڵای هەرێم.

بە پێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئێراقیی "ئەلغەد" ؛ "شۆڕش حاجی" وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕۆژی چوارشەممە پێی داگرت بە پێی زانیاریی بە دەستمان گەیشتووە  و بە هۆی سیاسەتە ئابوورییە شکست هێناوەکانی بەرپرسانی باڵای کوردستانی ئێراق،  قەرزەکانی هەرێم گەیشتۆتە ١٤ ملیار دۆلار.

"شۆڕش حاجی ڕایگەیاند: ئەم قەرزە و ئەو گرێبەستانەی هەرێمی کوردستانی ئێراق واژۆ و مۆری کردووە بە بێ ئاگاداری خەڵکی کوردستان و بە بێ ڕەزامەندیی پەرلەمان و یان ناوەندە یاساییەکانی دیکەی کوردستانی ئێراق بووە.

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان وتیشی: نابێ ئەم قەرزانە لەو بودجەی بۆ ناوچەی کوردستانی ئێراق لەبەرچاو گیراوە بدرێ و دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا دەبێ بە هاوکاریی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، دەست بگرێ بە سەر هەموو دارایی و سامانی بەرپرسانی باڵای کوردستانی ئێراق کە لە ڕاستیدا سامان و دارایی خەڵکیان دزیوە.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق رایگەیاند؛ بێتوو رەوشەکە بگاتە ئاستێک کە دانی موچە بە فەرمانبەران  نەکرێ، بە شێوەی ڕاشکاوانە  و ڕوون و شەفاف خەڵکی کوردستان لەو مەسەلە ئاگادار دەکرێنەوە.