تشرینی دووه‌م 24, 2017 07:58 Asia/Tehran
  • یارمەتییەکانی خەڵکی باکووری ئێراق بەڕێ کرا بۆ لێقەوماوانی  بوومەلەرزە کەی کرماشان

فەرمانداری قەسری شیرین لە پارێزگەی کرماشان، ڕایگەیاند؛ خەڵکی باکووری ئێراق یارمەتییان ناردووە بۆ بومەلەرزەلێدراوەکانی شارەکانی قەسری شیرین و سەرپێڵ.

"فەرامەرز ئەکبەری" فەرمانداری قەسری شیرین لە پەراوێزی دیداری لەگەڵ لێژنە جەماوەرییەکانی ئێراق لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وتیشی: ئەم یارمەتییانە ١٦ لۆری دەگرێتەوە کە پڕ بوون لە خۆراک و خواردن، جل و بەرگ و هەموو چەشنە شت و مەکی تایبەت بە پاکپارێزی، کەرەستەی نێوماڵ، چرا و بەتانی.

فەرمانداری قەسری شیرین وتی: ئەم یارمەتییانە لە لایەن لێژنە و نوێنەرانی ئەنجومەنە جەماوەرییەکانی باکووری ئێراق لە ڕێگای سنووری فەرمیی "پەرویزخان"ـەوە ڕۆژی پێنجشەممە گەیشتە قەسری شیرین.

بومەلەرزەی ٧.٣ ڕیشتەری شەوی دووشەممە ٢١ی گەڵاڕێزان پارێزگای کرماشانی هەژاند کە بووە هۆی ئەوەی زەبرێکی قورس لە ٧ شار و زیاتر لە هەزار گوندی ئەم پارێزگەیە بکەوێ. زیاتر لە ٣١ هەزار ماڵ و خانوبەرە لەم بومەلەرزەیەدا بە تەواوەتی کاول بوون  و یان زەبری قورس و سووکیان لێ کەوتووە. لەم ڕووداوەدا هەروەها ٤٣٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٠ هەزار و ١٧٩ کەسیش بریندار بوون.

 

سەرپەیڤ