کانونی یه‌که‌م 01, 2017 17:04 Asia/Tehran
  •  ئه میری کۆمەڵی ئیسلامیی هەرێمی کوردستانی ئێراق: بەڕێوەبەرانی ریفراندۆم، دان بنێن بە هەڵەکانیان دا

ئه میری کۆمەڵی ئیسلامیی هەرێمی کوردستانی ئێراق پێداگری کرد : پارتەکانی هۆگری بەڕێوەبردنی ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، تووشی هەڵەی ستراتژیک بوون و ئێستا دەبێ دان بە هەڵەکانیان دابنێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  عەلی باپیر ، ئه میری کۆمەڵی ئیسلامیی هەرێمی کوردستانی ئێراق  لە وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی کوردی وتی: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ئەگەر  جارێکی تر تووشی وەها هەڵەیەک بن، ئەم ناوچەیە لەناو دەبەن.

ئه میری  کۆمەڵی ئیسلامیی هەرێمی کوردستانی ئێراق   وتیشی : لە کاتێکەوە کە هەرێمی کوردستانی ئێراق، سەرۆکی  نییە، ئەم ناوچەیە  هێوری  بە خۆیەوەدیوە و پێویستە هەرچی خێراتر، گۆڕانکاری بنەڕەتی لەم ناوچەیە دا بکرێت .

ماموستاعەلی باپیر،  ڕەخنەی گرت  لە کومەڵی ئیسلامی کوردستانی ئێراق،  پارتی و یەکێتی ، لەبەر هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندۆمی  جیایی هەرێمی کوردستان لە ئێراق .

ماموستا عەلی باپیر  وتیشی : ئەگەر پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق دەسەڵات و هێزی ببایه ، مەسعوود بارزانی بە تەنیایی لە نێو حیزبێک دا  ، نەیدەتوانی بۆ بەڕێوەبردنی ریفراندوم بڕیار بدات.

مەسعوود بارزانی  25ی سپتەمبەری ساڵی 2017، بێ سەرنج دان بە نەیارەتی ناوخۆیی و دەرەوەیی و تەنیا لەسەر پێداگری خۆی ، ریفراندۆمی جیایی هەرێمی کوردستان لە ئێراقی بەڕێوە برد .

کۆمەڵی ئیسلامیی ئێراق ، یەکێک لە پارتەکانی نەیاری بەڕێوەبردنی  ریفراندۆم بوو و دوای شکستی ریفراندۆمەکەش  هاوڕێ لەگەڵ ژومارێکی تر لە پارتەکوردەکانی ئێراق،  داوای هەڵوەشاندنی  حکو مه تی ڕەسمی  لە هەرێمی کوردستانی ئێراق و پێکهێنانی حکومەتی کاتی لەم ناوچەیەی کرد .