کانونی یه‌که‌م 02, 2017 16:42 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی دوو گوڕی بەکۆمەڵ کەتەرمی سەد ژن ومنداڵی تیدا یە لە سەنجار

هێزەکانی حەشدی شەعبی ، هەواڵیان دالەدۆزرانەوەی دوو گوڕی بە کۆمەڵ کە تەرمی سەد قوربانی کە زۆربەیان ئیزەدین لە سەنجار .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، ئیدارەی زانیاری گەیاندنی حەشدی شەعبی ئەمڕۆشەممە هەواڵی دالە دۆزرانەوەی دوو گوڕی بەکۆمەڵ کەتەرمی دەیان ژن ومندال لە سەنجاری تیدایە. ئەم هێزانە بەیانی ئەمڕۆ گوڕیکی بەکۆمەڵ کەداگری هەشتا ژن ومنداڵ کە زۆربەیان ئیزەدین ، لەکۆگەی ئەلجەزیرە هەڵکەوتوو لە باشووری سەنجار دۆزیەوە. تاقمێکی تر لە هێزەکانی حەشدی شەعبی یش ، گوڕیکی بەکۆمەڵی تریان لە گوندی قابوسی، لە باشووری سەنجار دۆزیەوە  کە تەرمی بیست ژن ومنداڵی ئیزەدی لەناوی دابوو. شاری سەنجار ساڵی دووهەزارو چواردە لەژێر داگیرکاری ترۆریستەکانی داعش دوبوو بەڵام لە کۆتایی هێزەکانی پێشمەرگە ئەم شارەیان لە نوامبەری دووهەزارو پازدە ئازاد کرد. ئەم شارە بە قەڵاچوو ، کوێلە داری ودەسدرێژی داعشیەکان بۆسەر دانیشتوانی ئیزەدی لە دڕێژایی داگیرکاری ، بەناوبانگە.