کانونی یه‌که‌م 05, 2017 18:24 Asia/Tehran
  • کابینەی لوبنان بە بەشداری سەعد حەریری چالاکی خۆی دەسپێکردەوە

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان بەفەرمی دەس لەکارکێشانەوەکەی وەرگرتەوە و لەسەر سیاسەتی بێ لایەنی ئەم وڵاتە پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەنالی تەلەفیزیۆنی ئەلمنار کابینەی لوبنان ئەمڕۆ سی شەممە بە سەرۆکایەتی میشل عەون سەرۆک کۆماروبە بەشداری وەزیران وسەعد حەریری ، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە کۆشکی سەرۆک کۆماری لوبنان بەڕێوە چوو.

سەعد حەریری لەم کۆبوونەوەیەداوتی: دەوڵەتی لوبنان سیاسەتی دەرەوەیی سەربەخۆی هەیە وهەروا ڕیکاری دووری کردن لە دەسوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی وقەیرانەکانی ناوچەیی لە فەرمانی کاری خۆ داناوە. سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەروەها لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی لە بوونی هێزە تایبەتیەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان " یونیفل" لە ناوچە سنووریەکان لەگەڵ فەلەستینی داگیر کراو پیداگری کرد.

سەعد حەریری چوارەمی نوامبەری ڕابردوو لە عەرەبستان دەستی لەکار کشایەوە. ناوبراو پاشان چوو بۆ فەرانسەو سەرەنجام بیست ودووی نوامبەر گەڕایەوە بۆ وڵاتەکەی. یەکپارچەیی تاقمە جۆربەجۆرەکانی لوبنانی وپیداگری لەسەر گەڕانەوەی سەعد حەریری بۆ لوبنان لە لایەکەوە وپشتیوانیەکانی نێودەوڵەتی لە هەڵوێستی لوبنانیەکان لەلایەکی تر ، بووە هۆ هەتا سەعد حەریری بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی ودەس لەکار کشانەوەکەی هەڵپەسارد.