کانونی یه‌که‌م 06, 2017 20:39 Asia/Tehran
  • پاریس لە سەر کۆنترۆڵ کرانی بوارگەکانی باکووری عێراق لە لایەن بەغداوە پێی داگرت

نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە فەرانسا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندێکی هەواڵدەریی باکووری عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە دیداری ئەم دواییە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە گەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسا ڕایگەیاند: سەرۆک کۆماری فەرانسا لەم دیدارەدا پێی داگرتووە کە بوارگەکانی سەرسنووریی دەبێتە ڕادەستی دەوڵەتی فیدراڵ بکرێت.

ئەم ناوەندە هەواڵدەریە کوردییە وێڕای بڵاو کردنەوەی هەواڵەکە بە گێڕانەوە لە عەلی دۆڵەمەڕی دەوڵەتی نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە فەرانسا وتووشیەتی : سەرۆک کۆماری فەرانسا لە سەر چەند خاڵێکی گرینگ لە وتووێژەکانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پێی داگرتووە. بە قسەی ناوبراو ڕەوا بوونی کۆنترۆڵی بوارگە سەرسنوورییەکان لە لایەن دەوڵەتی فیدراڵی عێراقەوە، چەک داماڵینی ئاشتی خوازانەی میایشیا کان و بە تایبەت هێزە جەماوەرییەکان، ڕێزنان لە مافی هەرێمەکان و بەتایبەت هەرێمی کوردستانی عێراق و ڕاپەڕێمدرانی تۆکمەوتەواوی بڕگەی 140 ی یاسای بنەڕەتیی عێراق و دەست پێ بووانی دانوستانی نێوان هەولێرو بەغدا و پێکهاتنی هاوسەنگی لە بوجەی عێراق و پشکی باکووری عێراق لەم بوجەیە لە لایەن سەرۆک کۆماری فەرانساوە پێداگریی لە سەر کراوە.

عەلی دۆڵەمەڕی دەوڵەتی نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە فەرانسا وتووشیەتی: لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری فەرانسا لایەنی کوردی بە ڕاشکاوی پێی ڕاگەیەندراوە کە هەرێمی کوردستانی عێراق وێڕای پێبەند بوون بە یاسای بنەڕەتیی عێراق دەبێ ڕێز لە دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق بگرێت.

عەلی دۆڵەمەڕی دەوڵەتی نوێنەری هەرێمی کوردستانی عێراق لە فەرانسا لە پەیوەندی لەگەڵ دەست پێ بوونی دانوستان لە نێوان هەولێرو بەغداش وتوویەتی: سەرۆک کۆماری فعەرانسا بەڵێنی داوە کە بۆ دەست پێ بوونی وتووێژەکان پەیوەندیی بە سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بکات بەو هیوایەی کە بەستێنێک بۆ دەست پێ بوونی ئەم وتووێژانە فەراهەم بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستنانی عێراق حەوتەی ڕابردوو بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە تورکیاوە گەییشتە پاریس و لە کۆشکی ئێلیزەدا چاوی بە سەرۆک کۆمای فەرانسا کەوت و وتووێژی لەگەڵدا کرد.