کانونی یه‌که‌م 07, 2017 18:26 Asia/Tehran
  • سێ کوژراو  لە تەقینەوەیەک  لە نزیکیی هەولێر

بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە ) ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە تەقینەوەی شەوی ڕابردوو لە ئوردووگای مەخموور لە باشووری ڕۆژئاوای شاری هەولێر سێ کەس کوژران .

بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی   ڕادیو تەلەفیزیون ، هێشتا هۆی  ئەو تەقینەوەیە  دیار نیە   ،بەرپرسانی ناوچەی  مەخموور  لە نزیکی  شاری   هەولێر  کە کوردەکانی  تورکیا لە سێ دەیە لەمەبەرەوە  لەوێ دا ژیاون دەڵێن  ئەو تەقینەوەیە  بە هۆی هاویشتنی مووشەک  لە فڕۆکەیەکەوە بووە .  بەرلەوەش  بەرپرسێکی  پارتی کرێکارانی کوردستانی  تورکیا   ڕوژی  چوارشەمە  وتبووی : ئەو تەقینەوەیە  پەلامارێکی خۆ کوژی بوو  کە لەودا تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە بەردەم بنکەیەکی ئاسایشی  تەقیەوە .   سەرچاوەیەکی  نەخۆشخانەییش لە هەولێر  ئەمڕو پێنجشەمە  ڕایگەیاند  چوار کەس بە هۆی ئەو تەقینەوە  بریندار و لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون . ئەو تەقینەوەیەی ڕۆژی  ڕابردوو  لە بەشێک  لە ئوردووگای مەخموور  ناوەندێک بە ناوی  ئوردووگای  شەهید ڕوستەم  ڕوویدا   کە نزیکی  دوهەزار و 700  بنەمەڵەی لە خۆیدا جێگیر کردووە.