کانونی یه‌که‌م 08, 2017 17:43 Asia/Tehran
  • داخوازی بۆ لێپرسینەوەی چەند کاربەدەستی  کوردستانی ئێراق

سی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان خوازیاری لێپرسینەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم ، قوباد تاڵەبانی جێگری ناوبراو و ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستانی ئێراق بوون .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد  پرێس ،  عەلی ئەحمەد ساڵح ئەندامی  کومیسیونی  ئابووری  پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی  ئێراق  لە وتووێژ  لە گەڵ بنکەی هەواڵیی  بەغدا ئەلیوم    وتی :  نێچیروان بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی  جێگری ناوبراو بەرپرسی گەندەڵیی و بە فێڕۆ دانی  داهاتەکانی  نەوتن .

عەلی ئەحمەد  ساڵح وتیشی :  سی   ئەندامی  پەرلەمانی  کوردستان خوازیاری  لێپرسینەوەی  بارزانی   تاڵەبانی  و ئاشتی  هەورامین  بە مەبەستی  ئاگادار بوونەوە  لە چارەنووسی  داراییەکانی  هەرێم لە  پێناو  قەیرانی دارایی  لە هەرێم و نەدانی  مووچەی  فەرمانبەرانی  هەرێم بوونە .