کانونی یه‌که‌م 13, 2017 16:18 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستانی عێراق بەم زووانە شایەتی مانگرتنی بەرفراوان دەبێت

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند هەرێم لە ماوەی رۆژانی داهاتوو دا شایەتی مانگرتنی بەرفراوان دەبێت .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سومەرییە نیوز، ئەندامی جڤاتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی ڕەوسی هەرێم لە سیبەری قەتیس مانەوەی سیاسی ئێستای بڕست بڕ بۆتەوە . ئەو وتی: بڕیارە لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا  مانگرتنی بەربڵاو لە فێرگە و ئیدارەکانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستپیبکرێت. ئەم کردەوەیە نیشاندەری نارەزایەتی خەڵکی ئەو هەرێمەیە.

 ئەندامەکەی  بزووتنەوەی گۆڕان لە درێژە دا وتی: حکومەتی ئێستا لەمەڕ ئەنجامدانیی ئەرکەکانیی بەرەو ڕووی شکست بۆتەوە و ناتوانێ وڵامدەری داوا وویستە سەرەکییەکانیی شارومەندان بێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق چووەتە نێو قۆناخێکی ئەستەم  کە ناتوانێ مووچەی مانگانەی کارمەندانی خۆی بدات.

ئەم ئەندامەی  ئەنجوومەنی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەختیکرد کە ڕێبەری بزوتنەوەی گۆڕان شەممە لە ڕەوتی  بڕیاردانی یەکجاری لەبارەی گەڕانەوە بۆ بەرەی نەیاران کۆبوونەوەیەک پێک دینێت و زۆرینەی ئەندامان لە بڕیارەکەی ڕێبەری بۆ گرتنی هەڵوێستی نەیاری سیاسی پشتگری دەکەن .