کانونی یه‌که‌م 15, 2017 10:29 Asia/Tehran
  • جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان خوازیاری چوونەدەر لە کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بوو

جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کوردستانی ئێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی گشتیی خۆیدا خوازیاری چوونەدەری بە تەواوەتی ئەم پارتە لە کابینەی کوردستانی ئێراق بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بوو.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ دوابەدوای ئەم داخوازە هەفتەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی ئەم بزووتنەوەیە کۆبوونەوەی دەبێ و ئەم داخوازە دەخاتە بەر باس و لێکدانەوە.

"کامران هاشم" یەکێک لە ئەنامانی ئەنجومەنی گشتیی بزووتنەوەی گۆران سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە بە هەواڵنێری ئیرنا لە هەوڵێری وت کە بڕوای زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی لە سەر پێویستیی کشانەوە لە کابینەی حکومەتی هەرێم و بەردەوام بوونی چالاکیی سیاسیی ئەم پارتە وەک ئۆپۆزسیۆن بوو کە ئەم داخوازەیش پەسەن کرا.

ناوبراو پێشبینی کرد کە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتەکەیشی ئەم داخوازە پەسەن بکات و داوا لە ئەندامانی خۆی لە کابینە دەکات کشانەوەیان بە شێوەی فەرمیی ڕابگەیەنن.

دوابەدوای سەرهەڵدانی کێشە و ناکۆکیی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق و بزووتنەوەی گۆران لە ساڵی ٢٠١٥ سەبارەت بە یاسای سەرۆکایەتیی حکومەتی کوردستانی ئێراق کە بووە هۆی داخەرانی پەرلەمانی هەرێم ، ئەندامانی بزووتنەوەی گۆران لە کابینەی کوردستانی ئێراق لەم کابینەی وەدەرنراون، بەڵام خودی پارتەکە هیچ بڕیارێکی نەدا سەبارەت بە چوونەدەر لە کابینە.

بزووتنەوەی گۆران دوابەدوای تووشی شکست بوونی گشتپرسییەکەی کوردستانی ئێراق خوازیاری ئەوە بوو مەسعوود بارزانی واز لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بێنێ و ئەم دەوڵەتە هەڵوەشێتەوە و دەوڵەتێکی کاتی پێک بێ. زۆربەی ئەندامانی ئێستای دەوڵەتی کوردستانی ئێراق لە وەزیرانی سەر بە پارتی دیموکرات، یەکێتی نیشتمانی، و کۆمەڵی ئیسلامی پێکهاتووە.