کانونی یه‌که‌م 18, 2017 09:11 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی : کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دیاری دەکرێ

نێچیروان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەر لەئێوارەی یەکشەممە لە نامەیەکدا لە پەرلەمانی هەرێمی ویست لە ماوەی سێ مانگدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیاری بکات .

 بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس ، بە وتەی نێچیروان بارزانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەتوانێ کێشە وگرفتەکانی هەرێم چارەسەر بکات .

بەر لەوەش هەندرین موحەممەد سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم رایگەیاندبوو : هەڵبژاردنی سەرۆک و پەرلەمانی هەرێم لە سەرەتاکانی نوامبری داهاتوودا بەڕێوە ناچی .

سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان لە کوردستانی عێراق گوتی : هۆکاری ئەم دواکەوتنە ئەوەیە کە پارتە کوردیەکان بەربژارانی خۆیان بۆ هەڵبژاردن دیاری نەکردووە و ئەم کومیتەیە ، ئەم پرسە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات تا کاتی نوێی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاری بکرێ .

کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق کە 25 ی ئەیلوولی 2017 سەرباری نەیارەتی حکومەتی ناوەندیی عێراق ، لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان و تەنیا لەسەر پێداگری مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە چوو، بوو بە گرنگ ترین کێشەی نێوان حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەولێر .

دوای هەڵوەشانی ئەنجامی گشتپرسی هەرێمی کوردستانی عێراق  لە لایەن دادگای فێدڕاڵی عێراق و کشانەوەی مەسعوود بارزانی لە سەرۆکایەتی هەرێم ، نێچیروان بارزانی بەرپرسایەتی کوردستانی عێراقی گرتە ئەستۆ .