کانونی یه‌که‌م 18, 2017 12:29 Asia/Tehran
  • سەردانی نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکەی لە ئاڵمانیا

سەرچاوەیەکی سەربە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق کە نەویست خۆی ئاشکرا کات، ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم و قوباد تاڵەبانیی جێگرەکەی گەییشتنە بەرلینی پێتەختی ئاڵمانیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سومریەنیوزەوە، ئەم سەرچاوەیەی سەربە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها ڕاشیگەیاند: بڕیارە بارزانی و تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسانی ئاڵمانی لەوانە ئانگێلا مێرکێڵی سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆ ببنەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانی عێراق دوای بەڕێوە چوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق کە لە 25ی سپتامبەردا بەڕێوە چوو، تێک چووەو ئەمەش شوێنی لە سەر پەیوەندییەکانی دەرەوەیی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دیکە داناوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری دژایەتیی نێونەتەوەیی و ناوچەیی و نێوخۆیی بەڕێوە برا.