کوژرانی فەرماندەیەک لە شه‌ڕی شه‌وی رابردووی چه‌مچه‌ماڵ له‌نێوان هیزه‌کانی دژ تیرۆر و گروپێکی چه‌کداری تردا
شه‌وی ڕابردوو هێزه‌کانی دژه تیرۆری پارێزگای سلێمانی به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی زیندانانی گرتووخانه‌ی فیدڕاڵی چه‌مچه‌ماڵ ده‌چنه ،ناوچه‌که ته‌قه له‌نێوان ئه‌وان و گروپێک چه‌کداری تر دروست ده‌بێت و له‌ئه‌نجامدا که‌سێک ده‌کوژرێک که فه‌رمانده‌یه له‌لیوای 3 ی کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و کوڕه‌که‌شی بریندار ده‌بێت له‌گه‌ڵ دوو چه‌کداری تردا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به ماڵپەڕی دەنگوباسی وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند، که شه‌ڕه‌که له‌نزیک گرتووخانه‌که بووه‌و کوژراو برینداره‌کانیش له‌وانه که ئه‌رکی پاراستنی گرتووخانه‌که‌یان پێسپێردراوه.
به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌و که‌سه‌ی کوژراوه، ناوی نازم حه‌مه سلێمانه،ـ فه‌رمانده‌یه له‌لیوای سێی کۆسره‌ت ره‌سول جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێـی نیشتیمانی کوردستان و هاوکاتیش ئامۆزای عه‌بدوڵای کوێخا موباره‌کی ئه‌ندامی جڤاتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
به‌پێی زانیارییه‌کان کورێکی کوژراوه‌که‌ش بریندار بووه به‌ناوی بێستوون.
هاوکات ده‌زگای دژه تیرۆر له‌ڕاگه‌یاندراوێکدا که‌وێنه‌یه‌کی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه ده‌ڵێن: "شه‌وی رابردوو، کاتژمێر 2:30ی خوله‌کی دوای نیوه‌شه‌و، هێزه په‌یوه‌نداره‌کان و ده‌زگای دژه تیرۆر که ئه‌رکی پاراستنی گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندکراوه‌کانیان بۆ به‌ندیخانه‌ی سوسێ جێ به‌جێ ده‌کرد، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکه‌وه به چه‌کی قورس په‌لاماردران، که هێزه په‌یوه‌نداره‌کان وه‌ڵامیاندانه‌وه و له ئاکامی ئه‌و پێکدادانه، که‌سێک کوژرا، سێ که‌س بریندار بوون و پێنج که‌سیش له به‌شدارانی په‌لاماره‌که ده‌ستگیرکران که ئێستا له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی دژه تیرۆردا که وێنه‌یه‌کی ده‌ست وێستگه نیوز که‌وتووه، تیایدا هاتووه: "دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دادی عیراق، بڕیاری داخستنی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵی دا، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرا که هاوکاربن له گواستنه‌وه‌ی تیرۆریسته به‌ندکراوه‌کانی گرتوخانه‌ی فیدراڵیی چه‌مچه‌ماڵ، بۆ به‌ندیخانه‌ی فیدراڵیی سوسێ".
هاوکات سەمیر هەوارمی، سکرتێری رۆژنامەڤانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند : "هێزەکەی دژەتیرۆر بە ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان ویستوویەتی زیندانییەکان بگوازێته‌وه".