کانونی دوھەم 15, 2018 14:02 Asia/Tehran
  • شاندێکی عێراق و هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە

شاندێکی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ سەردانی شاری هەولێر دەکەن و لەگەڵ شاندێکی حکومی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

سەردانی شاندی حکومەتی عێراق دوای سەردانی شاندی هەرێم دێت بۆ بەغدا لە رۆژی شەممەی رابردوو.وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بە ماڵپەڕی خەندان-ی رایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان شاندی عێراق و هەرێم "زۆرباش بووە" ئەمڕۆش شاندێکی بەغدا دەگەنە هەولێر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم.

 شاندەکەی هەرێم دوای سەردانیکردنی بۆ بەغدا، لەر اگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و بەڕێوەبردنی بەنداوەکان سەردانی بەغدایان کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "لەمیانەی گفتوگۆکاندا نوێنەرانی وەزارەتی ناوخۆ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی، دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکان، دەزگای ھەواڵگری، تێبینیە سەرەکی و بنەڕەتییەکانی تایبەت بە رێکخستنی پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستانیان خستەڕوو.

شاندەکە دەڵێت، ھەردوولا رێککەوتن لەسەر رێکخستنی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەبەر رۆشنایی ئەو خاڵانەی لەسەری رێککەوتن، لەکۆبوونەوەی ئاماژە بۆکراودا لە رۆژی دووشەممە 15-1-2018 لە هەولێر، تا پێکەوە کۆنووسێکی گشتگیر ئامادەبکرێت بەو چارەسەرانەی کە رێککەوتنی لەسەر دەکرێت، هەروەها بەرزکردنەوەی ئەو کێشانەی کە پێویستی بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵی ھەیە و پێویستن بۆ گێڕانەوەی ئەو چالاکیانەی کە لە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و بەنداوەکاندا ئەنجام دەدرێت.