کانونی دوھەم 17, 2018 18:56 Asia/Tehran
  • بارزانی  : چوونەدەری یەکگرتووی ئیسلامی لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، بڕیارێکی شیاو و دروست نییە

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند: چوونەدەری یەکگرتووی ئیسلامی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق بڕیارێکی شیاو و دروست نییە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز،  نێچیروان بارزانی  سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی ئێراق  ڕایگەیاند  کاتی چوونەدەری وەزیرانی یەکگرتووی ئیسلامی  کاتێکی شیاو و دروست نەبووە و ئەم بڕیارە بە قازانجی کوردستان و یەکڕیزیی نیشتمانی نییە  .

ناوبراو  بەرامبەر بڕیاری  چوونەدەری  ئەم پارتە لە دەوڵەتی هەرێمی کوردستان  ناڕەزایەتی دەربڕی  .

بارزانی لە  دەوری وەزیرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەرێمی  ڕێز گرت و وتی : حکومەتەکەی  ئەرکی خۆی درێژە پێ دەدات  .

سەلاحەدین بەهائەدین سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی  هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی ڕابردوو باسی چوونەدەری  پارتەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئێراقی کرد.