کانونی دوھەم 20, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • یارمەتی سێسەدو شەست وپێنج ملوین دوڵاری ئەمریکا بە هێزی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستان

جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان ، ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەدرێژەی یارمەتیەکانی خۆی بۆ هێزی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستان ، سێسەدو شەست وپێنج ملوین دوڵاری تر بۆئەم هێزانە دەنێریت.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، دەلیر ماوتی " لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی خەندان وتی کە لەماوەیەک لەمەوپیش گەڵاڵەیەک لەلایەن وڵاتانی ئەمریکا، ئینگلیس وئاڵمانیا ، بۆ یارمەتی دان بە ڕێک وپێک کردنی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان خەریکی جێ بەجێ کرانە. وتیشی کە ئەمریکا بە نیازە بێجگە لە یارمەتی چوارسەدو پازدە ملوین دوڵاری پێشووتری خۆی بۆهێزی پێشمەرگە، سێسەدوشوست وپێنج ملوین دوڵاری تریش بەم هێزانە یارمەتی بدات، بەڵام ئەم بڕیارە هەتا ئێستاکە جێ بەجێ نەکراوە. ئەمریکا بەرلە هەڵمەتی ئازادکرانی موسڵ ، لەچوارچیوەی پوروتۆکۆڵی مۆرکراو لەگەڵ وەزاڕەتی پێشمەرگە ی هەرێمی کوردستان چوارسەدو پازدە ملوین دوڵاری بۆ وەزاڕەتی پێشمەرگە بۆ یارمەتی گەیاندن بەم هێزانە بە تایبەت بۆ دانی مۆچە بە وان بدات.