کانونی دوھەم 22, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • جەختی نیچیروان بارزانی لەسەر پەرەی پەیوەندیە ئابورییەکان لە گەڵ  ئێران

سەرۆکی حکومه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق وێڕای شیکردنەوەی ئاکامی سەفەرەکەی بۆ تاران و بەغدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی عەفرین نیگەرانی خۆی دەربڕی .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی مێهر و بە گێڕانەوە  لە توری میدیایی   ڕووداو  " نیچیروان بارزانی سەروکی  حکومه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق لە کۆڕی  پەیامنێراندا لە هەولێر  وێڕای ڕێز گرتن لە بەرپرسانی  ئێرانی بە هۆی  پێشوازی گەرمیان  لە شاندی هەرێمی کوردستانی  ئێراق  وتی : لە سەفەر بۆ تاران لە گەڵ بەرپرسانی  ئێرانی سەبارەت بە پەرەی پەیوەندیە ئابووریەکانی  نێوان هەولێر و تاران بیروڕایان گۆڕیەوە . بارزانی جەختی کرد لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستانی ئێراق بە دوای پەرەی پەیوەندی ئابووری  خۆی لە گەڵ  ئێران و تورکیایە  وتیشی :  کوردستانی  ئێراق هۆکاری سەرەکی سەقام  وئاسایش لە ناوچەیە . سەرۆکی  حکو مه تی هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە ئوپراسیونی سەربازی  ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی عەفرین لە سووریاش  وتی کوردستانی  ئێراق  نیگەرانی  ڕووداوەکانی  عەفرینە  و هیوادارە  ئەو کێشەیە  هەرچی زووتر  بە کەمترین  قوربانی  چارەسەر بکرێت . نیچیروان بارزانی  وێڕای ئاماژە بە   دیداری خۆی  لە گەڵ حەیدەر عیبادی سەروک وەزیرانی  ئێراق  ڕایگەیاند :  لەو دیدارە دا  جەختی کرد لەسەر  پێویستی چارەسەر کرانی کێشەکان و ناکۆکیەکان بە پێی دەستوور  و سەبارەت بە  پێکهاتنی بڕێک لێژنە  سەبارەت بە نەوت   تێپەڕگاکانی  سنووری  و فڕگەکان  وتووێژ دەکەن و سەبارەت بە  ناوچە کێشە لەسەرەکان  جێ بە جێ کرانی  بڕگەی 140 دەستوور لەو بارەوە  بیروڕایان گۆڕیەوە . نیچیروان بارزانی سەرۆکی حکومه تی  هەرێمی کوردستانی ئێراق ئیواره ی شەممە  گەیشتە تاران و ڕۆژی یه کشەمە  جگە لە  عەلی لاریجانی  سەرۆکی مەجلس لە گەڵ عەلی شەمخانی  سکرتێری ئەنجومەنی  باڵای  ئاسایشی  نیشتمانی  و حەسەنی ڕو حانی  سەرۆک کوماری  ئیسلامی ئێران  دیدار و وتووێژی  کرد .

سەرپەیڤ