شوبات 22, 2018 10:25 Asia/Tehran
  •  کرانەوەی ڕێگای پێوەندیی هەولێر لەگەڵ موسڵ و کەرکووک

دوای تێپەڕینی پێنج مانگ لە داخرانی ڕێگاکانی هاتووچۆی خەڵک و ئاڵو وێرە بازەرگانییەکانی دەهوک و هەولێر لەگەڵ مووسڵ و کەرکوک، ئەم ڕێگایانە لە باکووری عێراق ڕۆژی چوار شەممە لە ڕووی بازرگانەکان کرایەوە .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ئەم جاددەگەلە کە هاوکات ڕێگای هاتووچۆی خەڵکی ئاساییشە لە ڕیزی شاڕێیە ئابوورییەکانن لە باکووری عێراق کە دوای بەڕێوەچوونی یەکلایەنە و نایاسایی کۆپرسی لە کوردستانی عێراق و تاوسەندنی ئالۆزی لە نێوان هەولێر و بەغدا داخران.

 بە کرانەوەی ڕێگاکانی پەێوەندیی  نێوان هەولێر لەگەڵ مووسڵ وکەرکووک، نەک تەنیا خەرج و بەرجی خەڵک بۆ هاتووچۆ کەم دەبێتەوە ، بەڵکوو بازەرگانەکان دەتوانن ڕاستەو خۆ کاڵاو کۆتاڵی خۆیان ڕەوانەی بازارەکانی مووسڵ و کەرکووک بکەن .

 بە بڕوای کارناسەکان ، کرانەوەی ڕێگاکانی پێوەندیی کوردستانی عێراق لەگەڵ ستانەکانی دیکەی باکووری عێراق بەشێکە لە پرۆسەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا .

 بەم چەشنە بە بڕیاری بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی هاتووچۆی لە هەولێر و دەهۆک بەرەو مووسڵ و کەرکووک،  دەوڵەتی ناوەندیی عێراقیش دەبێ لە بارەیەوە بیرو ڕای خۆی ڕابگەێنێت تا دوای تێپەڕینی چەند مانگ لە قەیران و ئالۆزی لە پێوەندییەکانی نێوان بەغدا وهەولێر ، دوو لایەن هەنگاوێکی گرنگی دیکە لە ڕێی باشتر بوونەوەی پێوەندییەکان هەڵبگرن.