ئادار 13, 2018 16:04 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانی قەدەغەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە دوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی

بە فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەدەغەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی لەباکووری عێراق، هەڵوەشێندرا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشتر بەڵێنی دابوو پێش جێژنی نەورۆز، گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەس پێ دەکرێتەوە.

پاش بەڕێوە چوونی گشت پرسیی نایاسایی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سیپتەمبەری ساڵی ڕابردوو، حکومەتی ئەو وڵاتە، گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی قەدەغەکردبوو و بازگە سنوورییەکانی ئەو هەرێمە لەگەڵ تورکیاو ئێرانیسی داخستبوو.

بەپێی ئەو راپۆرە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چاودێریی بەسەر فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی گرتووەتە ئەستۆ.

عەبادی لە دیدار لەگەڵ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند؛ هەڵوەشانی قەدەغەی فڕین لە فڕۆکەخانەکانی ئەو هەرێمە پاش ئەوە ئەنجامی گرتووە کە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندییان دەربڕی لەگەڵ گەڕانەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندیی بەسەر فڕۆکەخانەکان.

بەقسەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆمیتەیەکی باڵا بەئامادەبوونی نوێنەرانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی بۆ چاودێری بەسەر ڕەوتی ئیدارەی فڕۆکەخانەکان وبازگەکان لەباکووری عێراق پێک دێت. ئەو کۆمیتە، ڕاپۆرەکانی خۆی ڕاستەوخۆ دەخاتە بەردەست حەیدەر عەبادی.