ئادار 14, 2018 21:17 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری نێوخۆی عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی

قاسم ئەعرعجی وەزیری نێوخۆی عێراق کە ئەمڕۆ چوار شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی ھەولێری کردووە چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی عێراق کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی میهر بەگێڕانەوە لە شەفەق نیوز،بەپێی بەیاننامەی ھەرێمی کوردستانی عێراق، لەم دیدارەدا ھەردووک لا ئاڵ و گۆڕەکانی ئەم دواییەی نێوان بەغداو ھەولێریان لێکدایەوەو وێڕای بیروڕاگۆڕینەوە سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی قەدەغەی گەشتەنێونەتەوەییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق ھیوادارییان دەربڕی، ئەم ھەنگاوە جیا لە متمانە چێکردن لە نێوان ھەولێرو بەغدا، ھەنگاوگەلی دیکەشی لەوانە  دانی موچەی کارمەندانی ھەرێمی کوردستانی عێراق لێ بکەوێتەوە.

بەرلەم دیدارە قاسم ئەعرەجی وەزیری نێوخۆی عێراق، ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ کەریم سنجاری سەرۆکی کاروباری نێوخۆی ھەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی لەڕووی گەشتە نێونەتەوەییەکان دەکرێتەوە.

کەریم سنجاریش ڕایگەیاند کە کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی  ھەنگاوێکە لە ئاراستەی چارەسەریی گرفتەکانی نێوان بەغداو ھەولێر بەپێی یاسای بنەڕەتیی عێراق.

مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستانی عێراقیش ئەمڕۆ لە پەیجی توییتێڕەکەی خۆی دا لە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمەڕ ھەڵگرتنی قەدەغەی گەشتەنێونەتەوەییەکان بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانی پێشوازیی کرد.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕاگەیاندنی ھەڵوەشانەوەی قەدەغەی گەشتە دەرەوەییەکان لە ھەرێمی کوردستانی وڵاتەکەی پێی داگرت: لەمەولا بەرپرسایەتیی چاودێری و بەڕێوەبەرایەتی کردنی ئەو دوو فڕۆکەخانەیە بە ئەستۆی وەزارەتی نێوخۆی عێراق دەبێت.

 

سەرپەیڤ