ئادار 16, 2018 10:33 Asia/Tehran
  • ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن سوپای رژیمی بەعسی ئێراقەوە

شاری هەڵەبجەی هەرێمی کوردستانی ئێراق هەڵکەوتوو لەنزیک سنووری ئێران، لە ٢٥ی ڕەشەمەی١٣٦٦ی هەتاوی ڕێکەوتی ١٦ی مارسی١٩٨٨ کەوتە بەرپەلاماری شیمیایی سوپای رژیمی بەعسی ئێراق کە نزیک بە پێنج هەزار کەس گیانیان لەدەست دا.

لەپاش نیوەڕۆی ٢٥ی ڕەشەمەی١٣٦٦ و لەکاتێکدا کە تەنیا دوو ڕۆژ بەسەر ڕزگارکرانی هەڵەبجە لە هەڵمەتی وەلفەجری١٠ تێدەپەڕی، بۆمب هاوێژەکان و فڕۆکەی سوپەر ستانداردی فەڕەنسیی رژیمی بەعسی ئێراق بە فڕین بەسەر ئاسمانی هەڵەبجە، هەرکامەیان چوار بۆمبی شیمیایی ٥٠٠ کیلۆگرامیان خستە سەر خەڵکی بێتاوانی شاری هەڵەبجە.

لەماوەی چەند خولەکدا هەورێکی زەردڕەنگ سێبەری خستە سەر ئاسمانی هەڵەبجە و تراژدیاریەکی جەنگی و مرۆیی بێ وێنە پاش شەڕی دووهەمی جیهانی ڕووی دا کە گیانی هەزاران کەس لە خەڵکی بێتاوان و ناسەربازیی گرت.

ئوبن هەندریکس سەرۆکی تاقیگەی ژەهرناسیی نەخۆشخانەی "گان فلاندر"ی بەلژیک لەوبارەوە وتی: لەو پەلامارەدا لەسێ جۆر گازی جۆراوجۆر بریتی لە؛ گازی خەردەل(ئیپریت)، گازەکانی دەمار(تابون، سارین یان سومان) و گازی سیانۆژن کەڵک وەرگیرا.

ئەو ماددە شیمیاییانە لەلایەن وڵاتانی رۆژاوایی و بەناوبژیوانیی "فرانس فان ئان رات "ی هۆلەندی خرابۆ بەردەست رژیمی بەعسی ئێراق.

باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەدیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز وتی: ئەمریکا سەرباری ئەوەی کە دەیزانی سەددام لەشەڕی دژ بە ئێران، چەکی شیمیایی بەکار دێنێ، داکۆکی لەناوبراو کرد.

پێش کیمیابارانی هەڵەبجە، شاری سەردەشتی ئێران، کەوتە بەر پەلاماری شیمیایی.

یەکەم پەلاماری شیمیایی ئێراق بۆسەر ئێران لە ژانڤییەی١٩٨١دا ڕووی دا، لەو بەروارە هەتا کۆتایی شەڕ، هێزە ئێراقییەکان لەزیاتر لە٣٥٠٠جار بۆردومانی شیمیایی، پتر لە سەت هەزار ئێرانیان لەشار و ناوچە سنوورییەکان وهەروەها لە بەرەکانی شەڕی سەپێندراو، شەهیدو زامدار کرد.

سەرباری پەسەندکرانی پەیمانەکانی قەدەغەی بەرهەم هێنان و کەڵک وەرگرتن لە چەکی کۆکوژ، بەڵام هێشتا ژمارێک وڵات لەوان ئەمریکا پێبەند نین بە بەڵێنییەکانیان بەگوێرەی کۆنوانسیۆنەکان.