ئادار 16, 2018 19:11 Asia/Tehran
  •  بەڕێوەچوونی ڕێو ڕەسمی ساڵوەگەڕی کارەساتی بۆردومانی کیمیاوی هەڵەبجە لە ئێراق

ڕێو ڕەسمی ڕێزگرتنی لە سی یەمین ساڵوەگەڕی کارەساتی بۆردومانی کیمیاوی هەڵەبجە ئەمڕۆ هەینی بە بەشداری ژمارێکی زۆری کەسایەتی نێوخۆیی و دەرەوەیی و زەبروێکەوتووان و بنەماڵەی قووربانیانی ئەو کارەساتە لە شاری هەڵەبجەدا بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی راپۆرتی ئیرنا؛ "مەهدی عەلاق" دەبیری لیژنەی دەولەت و نوێنەری " حەیدەر عەبادی"  سەرۆک  وەزیرانی  عێراق لە دەستپێکیی ئەم رێو ڕەسمە لە وتاردانێک دا ویڕای سەرەخۆشیکردن لە بنەماڵەی قووربانیان لە هەموو گرووپ و کەسایەتییەکان داوایکرد  ئەم بیرەوەرییە وەکوو دەستپێکێک بۆ برایەتی، ئاوەدانی و بنیاتنانەوە لە عێراق دابزانن .

 "مەهدی عەلاق" وتیشی: کەسانێک کە پێشتر لە سەر تەرمی قوربانیانی حەلەبجە هەڵپەرکێ یان دەکرد ئەمرۆ لە عێراق دا جێگەیەکیان نییە .

 شاری حەلەبجە لە  هەرێمی کوردستانی عێراق  نزیک سنووری ئێران دایە لە ١٥ مارچی ١٩٨٨ ، کەوتە بەر بۆردومانی کیمیاوی سوپای رژیمی بەعسی عێراق  کە نزیک بە پێنج هەزار کەس بە هۆیەوە گیانی خۆیان لە دەست دا و پتر لە ١٠ هەزار کەسیش بریندار بوون؛ ئاسەواری ئەم تراژدیاییە بە سەر خەڵکی حەلەبجە هێشتایش هەر بەر چاوە و لەمدواییە دوو کەس لە بریندارانی ئەم بۆردومانە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

لە حالێکدا تەنیا   دوو ڕۆژ لە ئازادی حەلەبجە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنیی وەلفەجری ١٠ تێپەڕێبوو ، بۆمب هاوێژ و فڕۆکەکانی " سوپێر ئیتاندارد"ی فەرەنسەوی ڕژێمی بەعس لە عێراق بە فڕین لە ئاسمانی حەلەبجە، هەر کام ، چوار بۆمبای کیمیاویی ٥٠٠ کیلویی یان ڕژاندە سەر خەڵکی بێ پەنای کورد.

 " ئوین هیندریکس" سەرۆکی  تاقیگەی ژارناسی نەخۆشخانەی "گانفلاندێر" ـ بەلژیک وتی: لەم پەلامارە لە سێ جۆری گاز بریتی لە گازی خەردەل(ئیپریت) ، گازەکانی دژی دەمار و ئەعساب(تابۆن، سارین یا سومان) و گازی سیانۆژن  کەڵکیان وەرگرتووە .   سەرەڕای پەسەند کرانی ڕێککەوتننامەکانی قەدەخەی وەبەرهێنان و کەڵک  وەرگرتن  لە چەکی کوشتاری بەکۆمەڵ، بەڵام هێشتایش ژمارێک لە وڵاتان لە وان ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی پێبەندی ئەرکەکانی خۆیان بە گوێرەی کۆنوانسیۆنە نێو دەوڵەتییەکان  نین.

سەرپەیڤ