ئادار 18, 2018 12:39 Asia/Tehran
  • ئێرانییەکان ئەم نەورۆزە پارە نادەن بۆ ڤیزەی کوردستانی ئێراق

هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاندووە کە بۆ نەورۆزی ئەمساڵ هیچ پارەیەک بۆ دەرکردنی ڤیزە لە ئێرانییەکان وەرناگرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ بە فەرمانی "کەریم سنجاری" وەزیری ناوخۆی کوردستانی ئێراق لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەشەممە هەتا ١٢ی خاکەلێوە هەر ئێرانییەک کە دێتە نێو هەرێمی کوردستانەوە هیچ پارەیەکی بۆ دەرکردنی ڤیزە لێ وەرناگیردرێ.

بە پێی ئەم فەرمانە، ئەو ئێرانیانەی لەو ١٦ ڕۆژەدا دێنە نێو هەرێمی کوردستان مەعاف دەبن لە دانی بڕی ٢٥ هەزار دینارێک کە پێشتر بۆ ڤیزەی هەرێمی کوردستان دەیاندا.

هەرێمی کوردستانی ئێراق هەوڵ دەدات بەو بریارە، گەشتیاری ئێرانی زیاتر لە ڕۆژانی نەورۆز بەرەو کوردستانی ئێراق راکێشێ، هاتووچۆی نیوان خەڵکی ئێران و خەڵکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەر خاڵی هاوبەشی کەلتووری و زمانی، کۆن و زۆر باشە.

سەرپەیڤ