کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بووه بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی یه‌کێتی نیشتمانی
ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له دواین کۆبوونه‌وه بڕیاری دا که کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ تاکوو کۆنگره‌ی داهاتوو ببێته بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی حزبه‌که و هه‌روه‌ها نه‌جمه‌دین که‌ریم له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دوور خرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بەگێڕانەوە لە پی یوو کەی مێدیا، ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له دواین کۆبوونه‌وه بڕیاری دا که کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ تاکوو کۆنگره‌ی داهاتوو ببێته بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی حزبه‌که.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م کۆبوونه‌وه نه‌جمه‌دین که‌ریم له سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی دوور خراوه‌ته‌وه. یه‌کێتی ڕایگه‌یاندووه که چی دیکه هه‌موو کێشه‌کانی ناو ئه‌م حزبه چاره‌سه‌ر بووه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی یه‌کێتی وتی: ئێسته پڕۆسه‌ی چاکسازیی و خزمه‌ت به خه‌ڵک ده‌ستی پێ کردووه و کێشه‌کانی کوردستان ڕێگر بوون له به‌ڕێوه چوونی کۆنگره‌ی یه‌کێتی و ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆنگره‌یه‌ش ببێته هۆی دابه‌ش بوونی یه‌کێتی ئه‌وه باشتر وایه هه‌ر به‌ڕێوه نه‌چێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: جیابوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح هۆکاری سه‌ره‌کی به‌ڕێوه نه‌چوونی ئه‌م کۆنگره بووه و ئه‌و چی دیکه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو یه‌کێتی. لێژنه‌ی به‌ڕێوه بردنی کۆنگره‌ی یه‌کێتی کاتی به‌ڕێوه چوونی ئه‌م کۆنگره‌یه دابین دیاری ده‌کات.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی یه‌کێتی ئاماژه‌ی دا که هیچ لایه‌نێک سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌کردن له هه‌ڵبژاردنی پارلمانی عێراق له هه‌رێم له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دانوستانی نه‌کردووه و ئێمه پێشنیارمان کردوه که هه‌موو حزبه کوردستانییه‌کان به یه‌ک لیست له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شداری بکه‌ن.