ئادار 21, 2018 13:00 Asia/Tehran
  • بەڵێنی نێچیرڤان بارزانی لەمەڕ باشترکردنی دۆخی ئابووری هەڕێمی کوردستان لەمیانەی بروسکە نەورۆزیەکەی دا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەمیانەی برووسکە نەورۆزیەکەی دا وێڕای بەرپەرچدانەوەی هەرچەشنە بانگەشەی کەسانێک کە هەرێمەکەی بە قەیراناوی پێناسە دەکەن بەڵێنی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئابووری و داهاتووی باشتری ئەو هەرێمەی دا بە هاووڵاتیانی .

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامی ڤیدیۆیی بە بۆنەی دەسپێکرانی ساڵی نوێ ڕایگەیاند کە دۆخی ئێستاکەی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ گیروکێشەی زۆر ڕووبەڕوویە لە رێگەی وتووێژی ناوخۆیی وبە یەکیەتی ویەکگرتوویی باشتر دەبێت وداهاتووی باشتر لە ڕێگاوەیە. بارزانی بە ئاماژەدان بە شەڕی داعش لەماوەی ساڵەکانی ئەم دواییە ، ناکۆکیەکانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان ، ناکۆکیەکان وگیر وکیشەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا وقەیرانی ئابووری لە ئاستی جیهان وپچڕانی بودجە ی هەرێمی کوردستانی لە ساڵی دوهەزارو چواردە لەلایەن بەغدا ، ئەم هۆکارانەی هۆی گیروکێشەی نوێ هەرێمی کوردستان زانی وئەم دڵنیاییەی بەشارومەندانی هەرێم دا کە بە هاوکاری وخۆڕاگری ئەوان ، دۆخ ئاسایی دەبێتەوە. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕوو لە نەتەوەی عێراق ڕایگەیاند کە دۆخ وڕەوشی سیاسی وپێوەندی نێوان دەوڵەتەکان بەهەرشێوەیەک کە بێت، برایەتی نێوان خەڵکی کوردستان وعێراق بە هێزوتوانایی خۆی ماوەتەوە. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی تر لە پەیامی نەورۆزانەی ڕوو لە وڵاتانی دراسێی هەرێم پیداگری کرد کە هەروەک ڕابردوو بەرەنگاری خەڵکی کوردستانی عێراق هیچ مەترسی وهەڕەشەیەک ، بۆ هیچ وڵاتێک نابێت. نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی دا وتی: پەیامی ئاشتی وپاوەجیی بۆ هەموو نەتەوەکانی ناوچە دەنیرین وئەم دڵنیاییە دەدەێن کە ئێمە هۆکاری پاوەجیی ناوچەین .