ئادار 22, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار کەسی سڤیل لە ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

فڕۆکەشەڕ کەرەکانی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر بنکەو مەتەرێزی ھێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق کە لە ئەنجام دا چوار کەسی سڤیل گیانیان لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە کەناڵی کوردستان ٢٤ەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆکەشەڕ کەرەکانی تورکیا شارۆچکەی قەسری قەزای چۆمانی دەڤەری باڵەکایەتی سەربە پارێزگای هەولێریان بوردومان کرد.

وەک باسی دەکرێت ، ھەتا ئێستا شەش ئەندامی پەکەکەش لەو ھێرشانەدا کوژراون و چوار کەسی سڤیلی شارومەندی کوردستانی عێراقیش گیانیان لە دەست داوە.

سوپای تورکیا ھێشتا لەم بارەیەوە ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەبووە.