نیسان 07, 2018 17:03 Asia/Tehran
  • دەسدرێژی سوپای تورکیا بۆسەرهەرێمی کوردستانی عێراق

سەربازانی تورکیا جاریکی تر چوونەناو خاکی عێراق و ڕەخنە یان کردهەتا بیست کیلومیتر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کە بووە هۆی هەڵاتنی شارومەندانی عێراقی لەم ناوچانە/.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی فورات، سەرچاوە ئاگاکان لە پارێزگەی هەولێری عێراق ڕایانگەیاند : سەربازانی تورکیا بەرزاییەکانی نێزیک بەناوچەی" سیدکان" لە شاری "سوران" سەربە پارێزگەی هەولێریان داگیر کردووە ووێڕای بومبارانی ناوچەگەلیک کە ناویان براوە شوێنی سەقامگیر کرانی تاقمۆکەی تیرۆریستی پە.کە.کە یە ،بنکەی سەربازیان دروست کردووە. بەرپرسێکی کورد لە ناوچەی " سیدکان" یش  لە ئاوارە بوونی سەد بنەماڵەی عێراقی هەواڵی دا وپیداگری کرد: دوابەدوای پەلاماری تورکیا بۆئەم ناوچەیە وبریندار بوونی دووکەسی سێڤێلی عێراقی، خەڵکی ئەم ناوچە لە شوێنی نیشتەجیی بوونی خۆیان هەڵاتن. لەلایەکی تر، کاربەدەستانی هەولێری عێراق لە پارتی کرێکارانی کوردستان بەناوی پە.کە.کە داوایان کرد هەتا خاکی عێراق بەجێ بهێڵن ولە پەلاماربۆسەر تورکیا خۆببوێرن. تورکیا پاش ئەمەیش ، بنکەی سەربازی لە پارێزگەی دهوک دروست کردووە کە دەوڵەتی عێراق زۆر جار وێڕای نەیارەتی کردن لەگەڵ سیاسەتی تورکیا لە ئانکاراداوای کردووە سەربازەکانی لەناوخاکی عێراق بباتە دەرێ.

سەرپەیڤ