نیسان 16, 2018 08:57 Asia/Tehran
  • ململانێی ٥٠٣ کاندیدا بۆ چل و شەش کورسیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە

پێنج سەت و سێ کاندیدا لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دەس خستنی چل و شەش کورسیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەونە ململانێ.

بەپێی ڕاپۆری دوێنێ یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەهەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند؛ لەکۆی ٥٠٣ بەربژار لەهەرێمی کوردستانی عێراق ٣٥٧ بەربژاری پیاو و ١٤٦ کاندیدا ژنن.

بیست و پێنج گرووپی سیاسی لەهەرێمی کوردستانی عێراق هەوڵ دەدەن ، کورسییەکانی سێ پارێزگای هەولێر بە١٦کورسی(کورسییەک بۆ مەسیحیان) ، سلێمانی بە١٨کورسی و دەهۆک بە١٢کورسی(کورسییەک بۆ مەسیحیان) لەپەرلەمانی عێراق بەدەست بێنن.

هەشتاو هەشت قەوارەو هاوپەیمانی کە٢٠٤پارتی سیاسی لەخۆدەگرن، لەسەرانسەری عێراق بۆ بەشداربوون لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتە ناویان نووسیوە.

بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لە رۆژی شەممەوە بەفەرمیی دەس پێ بووە.

بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیک بەحەوت هەزار کاندیدا بۆ دەس خستنی٣٢٨کورسی لەپەرلەمانی عێراق ، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتە کە ١٢ی مای لەسەرانسەری عێراق بەڕێوە دەچی، دەکەونە ململانێ و ڕکابەریی.

سەرپەیڤ