مه‌لا به‌ختیار: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و کێشه‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێژه‌ی ده‌نگه‌کانمان داده‌به‌زێت
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، رایگه‌یاند، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و کێشه ناوخۆییه‌کانی هه‌رێمه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا رێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان داده‌به‌زێت.
مه‌لا به‌ختیار له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆکه‌دا ده‌ڵێت: "دۆخی کوردستان دۆخێکی هه‌ستیاره، ئه‌و رووداوانه‌ی ناوچه‌که کاریگه‌ری له‌سه‌ر کوردستان هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه دۆخی کوردستانیش کاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر ناوچه‌که‌وه".
پێشتر فازڵ میرانی، سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گفتوگۆیه‌کی میدیایی دا رایگه‌یاندبوو، "به‌ته‌نها پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان بوو له‌کاتی خۆیدا،ته‌حه‌دا ده‌که‌ین هه‌موو حزبه‌کان پاساویان هێنایه‌وه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان".
به‌ڵام مه‌لا به‌ختیار کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ره‌تیده‌کاته‌وه ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا نه‌بوبن له‌کاتی خۆیدا و ده‌ڵێت، "ئێمه هه‌رگیز له هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا نهلهناو په‌رله‌مان نه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان نه‌بووین".
له‌باره‌ی یه‌ک لیستی کورد بۆ هه‌ڵبژاردنکانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت، "ئێمه وه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان یه‌که‌م لایه‌ن بوین که داوامان کرد کورد به‌یه‌ک لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات، دوای ئێمه پارتیش داوای کرد،یه‌کگرتووش داوای کرد".
ده‌رباره‌ی پێشبینی بۆ ڕێژه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی داهاتوو، مه‌لا به‌ختیار کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان پێشبینی که‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگی لایه‌نه‌کانی کرد و وتی: "به‌شێوه‌یه‌کی گشتی وای ده‌بینین به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بێ متمانه‌یی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا هێزه‌کانی تر که به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه رێژه‌یه‌ک له ده‌نگه‌کانیان داده‌به‌زێت،به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هێزه تازه‌کان یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک کورسیش بهێنن براوه‌ن بۆ خۆیان".
پێنج سەت و سێ کاندیدا لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ دەس خستنی چل و شەش کورسیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەونە ململانێ.
بانگەشەی هەڵمەتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق لە رۆژی شەممەوە بەفەرمیی دەس پێ بووە.
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیک بەحەوت هەزار کاندیدا بۆ دەس خستنی٣٢٨کورسی لەپەرلەمانی عێراق ، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتە کە ١٢ی مای لەسەرانسەری عێراق بەڕێوە دەچی، دەکەونە ململانێ و ڕکابەریی.