کورد 56 کاندیدی له‌نێو لیسته عه‌ره‌بیه‌کاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه
له‌نێو لیسته عه‌ره‌بییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، 56 کاندیدی کورد له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان بونیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، ناوی 56 کاندیدی کورد ئاشکرابوو، که خۆیان له‌نێو لیسته عه‌ره‌بییه‌کان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه کاندیدکردووه، ده‌یانه‌وێت له‌هه‌رێمه‌وه ده‌نگ بۆ لیسته‌کانیان کۆبکه‌نه‌وه.
لیستی سه‌رکه‌وتن که حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات پشکی شێری له‌بوونی ئه‌و کاندیده کوردانه به‌رده‌که‌وێت، که 24 کاندیده و به‌سه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێمدا دابه‌شبوون ئه‌وانیش، هه‌ولێر نۆ کاندید، سلێمانی نۆ کاندید، دهۆک شه‌ش کاندید.
ڕه‌وتی حیکمه که عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات له‌پارێزگای سلێمانی 17 کاندیدی کوردی خستوه‌ته نێو لیسته‌که‌یه‌وه.
هاوپه‌یمانی نیشتمانیی یه‌کێکی دیکه‌یه له‌و لیسته عه‌ره‌بیانه‌ی که نۆ کاندیدی کوردی تیادایه، پێنج کاندید له‌هه‌ولێر‌و چوار کاندید له‌سلێمانی.
ئه‌وه یه‌که‌مینجاره لیسته‌عێراقییه‌کان به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووی عێراق، به‌وشێوه فراوانه بازنه‌ی کاره‌کانیان بۆ هه‌رێمی کوردستان بگوازنه‌وه، چاو ببڕنه ده‌نگی هاوڵاتیانی هه‌رێم.