نێچیرڤان بارزانی و یان کۆبیش چه‌ند پرسێکیان تاووتوێ کرد
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عیراق پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئایاری داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان تاووتوێ کرد
ماڵپه‌ڕی حکومه‌تی هه‌رێم بڵاویکرده‌وه که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/4/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له یان کۆبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عیراق کرد.
له دیدارێکدا هه‌ردوولا پرۆسه‌ی سیاسیی عیراق و هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئایاری داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیان تاووتوێ کرد و تیشکیان خسته سه‌ر به‌شداریی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق خواست.
پێشهاته‌کانی دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا، کاری لیژنه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه نراون له کردنه‌وه‌ی فڕۆکاخه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناردنی به‌شێک له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان و به‌رده‌وامیی دیالۆگ، به‌شێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو که تیایدا جه‌ختیان له گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی هه‌موو کێشه‌کان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه کرده‌وه.
له دیداره‌که‌دا دۆخی عیراق و ناوچه‌که و شه‌ڕی دژی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ش، تیشکی خرایه سه‌ر.