کۆبوونەوەی دەرفەتەکانی ئابووری ئێران و هەرێمی کوردستان لە هەولێر دا بەڕێوە دەچێت
سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێری عێراق وتی: کۆبوونەوەی ئابووری وبازەرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق ١٢ و ١٣ گولان لەمساڵ دا بە بەشداری کاربەدەستانی دەوڵەتی و یانەکانی بازەرگانی و چالاکانی ئابووری عێراق و ئێران لە هەولێر دا بەڕێوە دەچێت.
مۆرتەزا عەبادی لە وتوویژ لەگەڵ کورد پریس، وتی: بەشداری ئۆستاندارانی کۆماری ئیسلامی و کۆبوونەوەی پسپۆری ئەوان لەگەڵ هاوشانە عێراقییەکانیان لەم کۆبوونەوەیە لە تایبەتمەندییەکانی ئەم خولەی کۆبوونەوەی ئابوورییە کە دەتوانێ لە ڕێکخستن ی بازارچەکانی سنووری و ڕوانکردنەوەی یاساکان و پەرەی پێوەندی بازەرگانی ستانەکانی دراوسێ کارتێکەری هەبێت . سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: ئۆستاندارانی هەولێر،سلێمانی، دەهوک، حەلەبجە، و سەرۆکانیی فەرمانگەی گەرمیان و ڕاپەرین و هەر وەها یانەکانی بازەرگانی و چالاکڤانانی ئابووری ئەو ناوچەگەلەیش لەم خولەی کۆبوونەوەی ئابووری دا بەشدارن. سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامی ئێرانلەبارەی گرنگایەتی کۆبوونەوەکە وتی: کۆبوونەوەی ئابووری هاوبەشی ئێران و هەرێم لە هەولێر ڕووداوێکی مەزنی ئابوورییە کە لەمەڕ ناسینی دەرفەتەکان و بارستاکانی ئابووری وبازەرگانی، گەشتیاری، سەرمایە نانەوەی هاوبەش یەکجار گرنگە.