هەوڵی لایەنە کوردییەکان لە پارلمانی عێراق بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی
نوێنەرێکی کورد لە پارلمانی عێراق ئاشکرای کرد کە حزبە کوردییەکان لە دوای ئەوەن کە بۆ دوای هەڵبژاردن هاوپەیمانی کوردستانی ببووژێنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە سومرییە نیوز، زانا ڕوستایی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له ده‌ست پێ کردنی گفتوگۆی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان ده‌کات سەبارەت بە بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو لەمبارەوە جەختی کرد: له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا قه‌باره سیاسییه‌کانی کوردستان گفتوگۆکانیان له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانی کوردستانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌ست پێ کردووه.
ئەو هەروەها وتی: ئامانج لەم کۆبوونەوەش یه‌ک ده‌نگیی کورده‌کان و لێکدانه‌وه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقه.
ئەم نوێنەرە کوردە ئاشکرای کرد: تاکوو ئێستا حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕێککەتنیان نه‌کردوووه.