نیسان 26, 2018 07:44 Asia/Tehran
  • سوپاسی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئێران

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق دوێنێ چوارشەم لەمیانەی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا، ڕێزی گرت لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبابەت کردنەوەی سنوورەکانی لەگەڵ ئەو هەرێمە لەبارودۆخی دژواری رامیاریی و ناوچەیی دا .

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، نێچیرڤان بارزانی وتی: دەروازە سنوورییەکان ، جێگەوشوێنی تایبەتیان هەیە لە دابین کردنی گوزەرانی خەڵکانی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکان.

پاش بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغدا(لە٢٥ی سیپتەمبەری٢٠١٧) کە لەلایەن دادگەی باڵای فدراڵی ئەو وڵاتە بەتاڵ کرایەوە، حکومەتی عێراق بڕیاری دا دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دابخات.

کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر داوای حکومەتی عێراق سێ سنووری فەرمیی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئەو وڵاتە بریتی لە؛ باشماخ، پەروێزخان و حاجی ئۆمەرانی بەتەواوەتی داخست.

پاش ئاسایی کرانی پەیوەندیی نێوان بەغداو هەولێر، ئەو دەروازە سنوورییانە کرایەوە.

سەرپەیڤ